راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانیان لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی قەزای خەبات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەبەهای 120 هەزار دۆلار كەلوپەلی كارەبایی دزیبوو.

 

  بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێركە تێیدا هاتوە ، ئەمڕۆیەكشەممە 19ی ئەیلولی 2021 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نوسینگەی خەبات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لە كۆگایەكی كەلوپەلی كارەبایی بە بەهای 120 هەزار دۆلاری ئەمریكی كەلوپەلی كارەبایی دزیبوو.

 

لە راگەیەنراوەكە هاتوە ، تۆمەتبارەكە ئەو كەلوپەلانەی لەكۆگاكە دزیویەتی لە پارێزگای نەینەوا ساغیكردۆتەوە.

 

لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە 444لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

هەواڵی زیاتر