وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت

بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وڵاتانی دراوسێ پابەندی ڕێككەوتنە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەكان تایبەت بە ئاو نابن و دەشڵێت: بۆ چارەسەكردنی قەیرانی ئاو سەرەتا پێویستە عیراق چاكسازی لەڕووی بەفیڕۆدان و ئیدارەدانی ئاو بكرێت، دواتر هەوڵ لەگەڵ وڵاتان بدرێت.

ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەڕمی یەكێتی ڕاگەیاند، بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی ئاو لەڕابردوو چەندین هەوڵی جددی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دراوە، بۆ ئەوەی بەشە ئاوی عیراق بدرێت، كەچی ئەو وڵاتانە پابەندی ڕێككەوتنە نێودوڵەتی و ئیقلیمییەكان نابن.

بە وتەی ئەكرەم ئەحمەد، لەگەڵ ئەوەی چەندین كۆڕبەند و كۆنفڕانس بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە لە بەغدا ئەنجامدراوە، بەڵام ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە، بۆیە ئێمە پێمانوایە ئەو جۆرە هەوڵانە كێشەی ئاو لە عیراق چارەسەر ناكات و ناتوانێت كۆتایی بەقەیرانی ئاو بهێنرێت، بەڵكو پێویستە هەنگاوەكانی لەناوخۆ دەستپێبكات.

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین قەرەبووی ئەو ئاوە بكەینەوە كە لەلایەن وڵاتانی دراوسێ كەمكراوەتەوە، پێویستە چاكسازی لەڕووی بەفیڕۆنەدان و چۆنیەتی ئیدارەدانی ئاو بكرێت، هاوكات لە ڕێگای دروستكردنی بەنداوی ستراتیژی كار بۆ كۆكردنەوەی ئەو ئاوە بكرێت كە سەرچاوەكەی لەناوخۆیە.

ماوەی چەند ساڵێكە لەلایەن هەردوو وڵاتی توركیا و ئێران، ڕێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عیراق كەمدەكرێتەوە، ئەمەش كاریگەری زۆری كردووەتە سەركەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەتایبەتی ئەمساڵ كاریگەرییەكانی بەهۆی وشكەساڵییەوە زیاتر دەركەوت.

هەواڵی زیاتر