کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بووە و بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانیان بەئۆنلاین بتوانن كێشە و گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاووڵاتیان چاسەر بكەن، ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ.   

دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی:   

كارەبا ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەك زیاد دەكات  

لەدوای سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بووەو بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشەو گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاووڵاتیان چاسەر بكەن، بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ كە بەم شێوەیە هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان.  

لەناوشاری سلێمانی هاووڵاتیان پێویستە پەیوەندی بەم چوار ژمارەیەوە بكەن:  

07738313100  
07738313101  
07738313102  
07738313103  

هاووڵاتیانی دەڤەری راپەڕین كەپێك هاتووە لەرانیەو قەڵادزێ و حاجیاو چوارقوڕنەو بەگشتی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:  

07738313114  
07738313115  

هاووڵاتیانی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ كە ناوشاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاوو تەكیەو تەكیەی جەبارەو ئاغجەلەر لەخۆدەگرێت پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:  
07738313117  
07738313118  

هەروەها هاووڵاتیانی سنووری دابەشكردنی كارەبای دوكان كە ناو سەنتەری قەزای دوكان و ناحیەی خەلەكان و بنگردو پیرەمەگروون و سورداش و بازیان و باینجان لەخۆدەگرێت پێویستە هاووڵاتیان پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:  

07738313112  
07738313133  

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی  

هەواڵی زیاتر