ئیخوان لە نێوان بەرداشی سعودیە و ئێراندا

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

زیرەك ئەحمەد رەحمان

پێشەکی

لە جیهانی سیاسەتدا دەستەواژەیەك زۆر باوە، کە دەڵێت: نە دوژمنایەتی تا سەرە، نە دۆستایەتی. بەڵکو پەیوەندیە سیاسییەکان مەحکوومن بە بەرژەوەندیە سیاسییەکان. بۆیە بەستنەوەی سیاسەت بە تێگەیشتنێكی سادە بۆ دین یا پرسی ئەخلاقە کۆمەڵایەتیەکان، نزیکترە لە کورتبینیەوە، نەوەك بەڕێوەبردنێكی سیاسیانەوە. لەم سۆنگەیەوە زۆر جار هەڵوێستی سیاسیانەی هەندێ کۆمەڵە و حزب و تەنانەت دەستەبژێری سیاسییش لە وڵاتانی جیهانی سێیەم، پتر خوێندنەوەیەکەی ڕەشۆکیانەیە. بۆیە بەردەوام ئەم لاوازیە لە بری داننان بە شکست و دەستپێکردنەوە بە کارکردن لە خاڵی شکستەوە، بەڵکو هەمیشە لە بری بیرکردنەوە لە پلانی ستراتیژی بۆ پەیوەندیە سیاسیەکان، پتر پاساو دەهێننەوە بۆ ئەم خۆهەڵواسینەیان بە زلهێز و دەوڵەتە بەهێزە ناوچەیی و جیهانیەکانەوە، هەمیشە پەنجەی تاوان بۆ دەسەڵاتە بەهێزەکان ڕادەکێشن کەوا لە نیوەی ڕێگە جێیان هێشتوون، یاخود فڵانە وڵاتی زلهێزی جیهان خیانەتکارە. ئەمە جگە لە کورتبینی سیاسی، لە گۆڕەپانی سیاسیدا، چ ناوی تر هەڵناگرێ.

زۆربەی ئەم ئاراستانەی لەم دۆخەدان، پتر یا نەتەوە ژێردەستەکانن، یاخود ئەو بزووتنەوە سیاسیانەن، کەوا لە پێگەی بەرهەڵستی دەوڵەتدان و جێیان لە وڵاتی خۆیان نابێتەوە و ئاوارەی وڵاتانی تر دەبن. زۆربەی جارانیش بۆ گەڕان بە دوای پەناگە، ئەم وڵاتانە هەڵدەبژێرن کەوا لە ڕووی ئایدیۆلۆجیەوە ڕژێمەکانیان لەم بزووتنەوانەوە نزیکن. بەڵام ڕژێمی خانەخوێ، وڵات بەڕێوەدەبات، سیاسەت دەکات، لە سیاسەتدا ڕەچاوی بەرژەوەندی دەکات، نەوەك نموونەییبوون لە ئینتیمای ئایدیۆلۆجی و پەرستنی ئەو ئاراستە سیاسی و بیریەی کۆی دەکاتەوە لەگەڵ بزووتنەوەی ئاوارەبوو.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

 

ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە

زۆرترین خوێنراو