تەندروستی سلێمانی لەبارەی داخستنی خوێندنگەكان زانیاری دەخاتەڕوو

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەئەمساڵدا تووشی گرفت نەبێت.

د.سەباح هەورامی ، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، پێویستە پەروەردەی گشتی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن ، تا خۆیان بكوتن ، كە ئەوە تاكە چارەسەرە لە ئێستادا .

وتیشی، پێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە دەبوو ، ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو ، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە ، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت. .