لیوای یەكی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەكانیان بەشێوازی چەكی بانكی وەرگرت

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە كە لیوای یەكی پیادە مووچەكانیان بە شێوازی چەكی بانكی وەرگرت  و جەختیشدەكرێتەوە كە مووچەی سەرجەم  لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەخرێتەسەر هەژماری بانكی و بە چەك دەبێت.

 

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە تێدا هاتوە لەئەنجامی كاری بەردەوام و هەوڵەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆسەی چاكسازی لیوای یەكی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغێكی تری پرۆسەی چاكسازی جێبەجێكردو مووچەكانیان بەشێوازی چەكی بانكی وەرگرت.

 

لە راگەیەنراوەكە هاتوە, كە ئەمرۆ پێنج شەممە 21ی تشرینی یەكەمی2021عەمید توانا سدیق, بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی كرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری چاكسازی و كۆڵۆنێڵ پاوڵ ڤۆس راوێژكاری سەربازی هۆڵەندا و تیمی بەئەلیكترۆنی كردنی مووچەی پێشمەرگەش  ئامادەیبون.

 

ئاماژەبەوەكراوە لەم مانگەوە لیوای یەكی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەكانیان بە شێوازی چەكی بانكی وەرگرتوە، لەداهاتووشدا لیواكانی دیكەی وەزارەت بە هەمان شێوازی چەكەی بانكی مووچەكانیان وەردەگرن.

 

وەزارەتی پێشمەرگە جەختیكردۆتەوە پرۆسەی بەچەككردنی مووچە یەكێكە لە قۆناغە گرنگەكانی ئەم پرۆژەی چاكسازی كە تا ئێستا لە یەكە ئیداریەكانی وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێكراوە.