كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت  
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكان لە عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردوە و ئاشكرایكرد كە حەوت تانەی لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكردوە و 174 تانە رەتكراوەتەوە. 

 

ئێوارەی ئەمرۆ 21ی تشرینی یەكەمی 2021, كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە كە لەو تانانەی لە پرۆسەی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران درابون ,حەوت تانەیان پەسەندكراون.

 

ئاماژەی بەوەكردوە, دو تانەیان لە بەغدای پایتەخت و تانەیەك لە دەنگدانی پارێزگای بەسرە پەسەندكراوە و سێ تانە لە پارێزگای نەینەوا و تانەیەكیش لە پارێزگای هەولێر پەسەندكراوە .

 

كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان رونیكردۆتەوە لەو شوێنانەی تانەكان پەسەندكراون ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەنگەكان بەرێوەدەچێت.

 

لەراگەیەنراوەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا هاتوە كە 174 تانە رەتكراونەتەوە  و جەختیكردۆتەوە كە رۆژانە راپۆرتی  كۆتایی لەبارەی ئەنجامی تانەكان بۆ رای گشتی بڵاودەكەینەوە.