سلێمانی، دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت و نرخەكەشی دیاریكرا

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتو دابەشكردنی نەوت لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و نرخی هەر بەرمیلێك بە 55 هەزاردینارە.  

 

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە تێیدا هاتوە, بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دابینكراوە .

 

ئاماژەبەوەكراوە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتو 24ی تشرینی یەكەمی 2021 دابەشكردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن دەستپێبكات.

 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"رۆژانی دواتر لەناوچەكانی تەوێڵە ,بیارە ,خورماڵ ,شارباژێڕ ,ماوەت و قەڵادزێ نەوتی سپی دابەشدەكرێت و نرخی یەك بەرمیل بە 55 هەزار دینار دەبێت.