َئەو كەسەی خێزانەكانی داعشی بۆ عێراق دەگواستەوە دەستگیركرا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە ئەو كەسەی خێزانەكانی داعشی لە كامپی "هۆل" لە سوریاوە بۆ عێراق دەگواستەوە دەستگیركرا .

 

بە گوێرەی بەیاننامەیەكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق كە تێیدا هاتوە ,دوای چاودێریكردنی ورد و جموجوڵی ئەو شوێنانەی كە ئەو كەسە بۆی دەرۆیشت زانیاری ورد لەسەری كۆكرایەوە ، دەزگای هەواڵگریی سەربازیی عێراق ئەو ئەركەیان جێبەجێكرد، لە ئۆپراسێۆنێكدا كە بەرپرسی گواستنەوەی خێزانەكانی داعش بوە لە كامپی هۆل لە سوریاوە بۆ عێراق دەستگیركراوە.

 

لە بەیاننامەكەدا هاتوە كەسە داواكراوەكە لە كۆمەڵگەی جغێفی سەربە قەزای شنگال لە خۆرئاوای شاری موسڵ كەوتوەتە دەست تیمەكانی بەشی هەواڵگریی سەربازی نەینەوا كە تۆمەتبارە بەساختەكردنی بەڵگەنامە بۆ گواستنەوەی ئەو خێزانە داعشانە لە كامپی هۆلەوە بۆ عێراق.