جۆبایدن مەترسییەك لەسەر ئەمریكا رادەگەیەنێت

هەواڵی جیهان

Alternate Text

میللەت 
جۆبایدن, سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند دەمارگیری سپی پێستەكانی ئەمریكا گەورەترین هەڕەشەی تیرۆریستیە لەنێوخۆی ویلایەتە یەكگرتوەكان و دەشڵێت ئیدارەی ئێمە هەموو هەوڵێكی خۆمان بۆ بەرەنگاربونەوەی دەخەینەڕوو. 

 

 ئاماژەی بەوەكرد رێوشوێنی پێویست بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی رەگەزپەرستی لە ئەمریكادەگرینەبەر و ئەو تۆڕانە تێكدەشكێنین كە توندوتیژی و تیرۆری ناوخۆیی دروستدەكەن.

 

جێی ئاماژە بۆكردنە لایەنگرانی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لە 6ی كانونی دوەمی ئەمساڵدا هەڵیانكوتایە  سەر كۆنگرێسی ئەمریكا و داوایانكرد ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەسەندنەكرێت لەوكاتەوە و پێشتریش جۆرێك لە شەڕی رەگەزپەرستی و دەمارگیری لەو وڵاتە هەبوە.