راگەیەنراوێك لە بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت 
بە‌ڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە كە پێشبینی دەكرێت سبەینێ‌ لە ناوچەشاخاوییەكان تاوە باران ببارێت.

 

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە تێیدا هاتوە , ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت بۆ سبەینێ شەممە كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری هەورە بروسكە و تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەكان.

 

لە راگەیەنراوەكە هاتوە كە پلەكانی گەرما لەماوەی چەند رۆژی رابردو روی لە نزمبونەوە كردوە بەراورد بە چەند رۆژی رابردو .