ناتۆ هۆشداری توند دەداتە توركیا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت 
 رێكخراوی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی كە بەناتۆ ناسراوە هۆشداری دەداتە توركیا كە ئەندامی رێكخراوەكەیە و رایدەگەیەنێت نابێت ئەندامێكی ناتۆ خاوەنی سیستمی بەرگری ئێس 400ی روسی بێت. 

 

 رێكخراوەكە ئاماژەی بەوە كردوە دەبێت پێداچونەوە بەسیاسەتەكانی ئەندامانی ناتۆ بكرێت و پێشتر لە كۆبونەوەكانمان چەند جارێك گفتوگۆمان لەسەر كڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400ی روسی كردوە  كە توركیا ئەو هەنگاوەی ناوە.  

رێكخراوەكە جەختیكردۆتەوە رێگا نادرێت ئەو دەوڵەتانەی ئەندامن لە رێكخراوەكە سیستمی بەرگری ئێس 400ی روسی بكڕن.