رۆژنامەنوسێكی فڕەنسی وردەكاری كوشتنی موعەمەرقەزافی ئاشكرادەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت
رۆژنامەی"لۆفیغارو"ی فەرەنسی باس لە ساتی كوشتنی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشوی لیبیا دەكات كە 10ساڵ بەسەر كوژرانی سەرۆكی ئەو وڵاتە تێپەردەبێت.

 

مونتیسكۆ كە رۆژنامەنوسێكی فڕەنسییە باس لەو ساتە وەختە دەكات كە چۆتە نێو ئەو ژورەی كە تەرمی قەزافی كوڕەكەی و پاسەوانە تایبەتیەكەی تێدا بوە و بدۆزێتەوە و رونیكردۆتەوە كە بەیانی رۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2021كە رۆژی پێنجەشەممەبوە بە 40 ئوتومبێلەوە شاری سرتی جێهشتوە و كە دوای ئەوە كەوتۆتە دەست هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ویستویانە سوكایەتی بە جەستەی بكەن و نینۆكەكانی دەربهێنن كە پێشتر بە فرۆكە هێرشكرابوە سەر موعەمەر قەزافی, سەرۆكی لیبیا. 

 

ئاماژەی بەوەكردوە چەند فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوان موشەكیان ئاڕاستەی كاروانی ئوتومبێلەكانی كردوە و قەزافی برینداربوە و لەگەڵ كوڕەكەی هەولێیانداوە هەڵبێن و لەلایەن چەند هاوڵاتییەكی وڵاتەكەیەوە دەستگیركراوە.  

 

 

ئەو رۆژنامە نوسە دەگێرێتەوە كە 42 ساڵ قەزافی حوكمی وڵاتی كرد و رۆژێك خۆی بە پادشای كیشوەری ئەفریقا دەزانی, بەڵام دواجار لە زێرەباكاندا كەوت و زۆركات بەشێوەیەك مامەڵەی كردوە خراپتر بوە لە شەیتان و لە مرۆڤایەتیدا وێنەی نەبوە و لەكاتی روداوەكەشدا دوجار لە نزیكەوە تەقەی لێكرابو.