توركیا بە توندی وەڵامدەداتەوە .... هۆشداریدان قابیلی قبوڵ نییە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بە توندی وەڵامی باڵيۆزی 10 وڵاتەكەی دایەوە و رایگەیاند عوسمان كاڤالا، بەهۆی تێوەگلانی لە هەوڵی كودەتای شكستخواردوەكەی هاوینی 2016دا دەستگیركراوە  ئەو هۆشدارییەی بە توركیا دراوە قابیلی قبوڵكردن نییە. 

 

 لە چەند رۆژی رابردو باڵیۆزی 10 وڵات لە توركیا لە رێی بەیاننامەیەكی هاوبەشەوە داوای ئازادكردنی ئەو سەركردە ئۆپۆزسیۆنە دەكەن كە ماوەی چوار ساڵە زیندانی كراوە. 

تانجۆ بیلغیتش,گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا گوتی "توركیا دەوڵەتی یاسایە و هیچ حزب و دەزگا و كەسێك مافی ئەوەی نییە دەست لە كاروباری دادوەری وەربدات یان فەرمان و ڕێنمایی بداتە دادوەرانی توركیا.

 

ئاماژەی بەوەكرد وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەو 10 باڵیۆزەی ئاگاداركردۆتەوە كە ئەنكەرە بەهەمو شێوەیەك دەستێوەردان لە كاروباری دادوەری توركیا ڕەتدەكاتەوە و قابیلی قبوڵكردن نییە. 

 

ئەوەشیخستەرو توركیا دەیەوێت پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی دیكە هەیە .