ڤلادیمێر پوتن : بڕیاری بایدن بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان راستبوو

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت
ڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی روسیا رایگەیاند بڕیارەی  جۆبایدنی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەفغانستان بڕیارێكی راست بو كە وایكرد بزوتنەوەی تاڵیبان كۆنترۆڵی ئەو وڵاتە بكات و دەسەڵات بگرێتە دەست .

 

 سەرۆكی روسیا ئاماژەی بەوەكرد كە پوتن  بە شێوەیەكی دروست هەڵسوكەوتی كردوە و  كارە راستەكەیان كشانەوەی هێزەكانیان بوە لەو وڵاتە. 

 

ئەوەشیخستەروو كە ڕەنگە بڕیارەكەی بایدن لەناوخۆی وڵاتەكەی دوچاری هێرشی سیاسی و نیگەرانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بێت, بەڵام هەرچۆنێك بێت بایدن بەرپرسیارێتیەكەی گرتە ئەستۆ.

 

 

دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ راستەوخۆ 16ی هەمان مانگ چەكدارانی تاڵیبان وڵاتەكەیان كۆنترۆڵكرد و دەستیان بەسەر كۆشكی سەرۆكایەتی وڵاتدا گرت.