بە وێنە، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لە وارماوە كەسێك گیانی لەدەست دا

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت
لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی وارماوا بڵاویكردەوە بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی وارماوا- دەربەندیخان كەسێك گیانی لەدەستدا.

 

سیروان عەلی مەحمود، لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی وارماوا لە قەزای شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمرۆ هەینی 22ی تشرینی یەكەمی 2021 كاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان - وارماوا رویدا.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆتۆمبیلەكە لە جۆری تویوتا"مەلیكە"ی بێ سەرەتا بوە، دو سەرنشینی تێدابوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە  و شۆفێرەكەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سەرنشینيكەی لەگەڵیدا بوە بەسەختی برینداربوە .