عێراق سكاڵا دژی ئێران تۆمار دەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت 
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق جەختدەكاتەوە لەرێَی وەزارەتی دەرەوە لە دادگای نێودەوڵەتی  و  رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ سكالا َدژی ئێران تۆمار دەكات.

 

 مەهدی حەمدانی, وەزیری  سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند سكاڵا دژی ئێران لە دادگای نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ تۆمار دەكەین كە ئێران رێژەیەكی زۆر ئاو گلدەداتەوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە رێژەی بون بە هەڵمبون لە ئاودا رویداوە و ئاستی ئاو لە عێراق كەمیكردوە. 


ئاماژەی بەوەكرد نوسراوەكە لە ئاستی وەزارەتەوە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بەرزدەكرێـتەوە كە تاران پێچەوانەی بنەما یاساییە نێودەوڵەتیەكان بەرامبەر عێراق لە بواری سەرچاوە ئاوییەكاندا كار دەكات.