تەندروستی عێراق ژمارەی توشبون وگیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت 
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە لەپارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان هەزارو 846 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 26 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

 

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق كە تێدا هاتوە, لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردو هەزارو 846 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

 

لە راگەیەنراوەكە هاتوە لە 24 كاتژمێری رابردو, حەفتاو یەك هەزاو537 كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە .