وەزارەتی بازرگانی عێراق پسوڵەی خۆراكی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دەكاتە ئەلیكترۆنی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میللەت 
ئەمرۆ هەینی وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردەوە, چاپكردنی پسوڵەی خۆراكی مانگانەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی بەشێوەی ئەلیكترۆنی لەزوترینكاتدا تەواودەكرێت.

 

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق كە تێدا هاتوە بەسەرپەرشتی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و فەرمانگەی پلاندانان كاركراوە لەسەر پڕۆژەیەك كە پسوڵەی خۆراكی ئەو كەسانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بكرێتە ئەلیكترۆنی و لەو رێگەیەوە بەشەخۆراكی مانگانەیان وەربگرن.

 

ئاماژەبەوەكراوە پسوڵەكە كارتێك و ژمارەی نهێنی لەسەرە و بە مۆبایلیش كەسەكە دەتوانێت ماددە خۆراكیيەكانی مانگانەی ببینێت و لە كاتی گەیشتنی ئاگاداردەكرێتەوە دەتوانێت و بچێت وەربگرێت.

 

وەزارەتەكە تەئكیدیكردۆتەوە سودمەندانی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی لە بەشێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق پسوڵەی خۆراكەكەیان دەكرێتە ئەلیكترۆنی.