ئیمام مەهدی ڕانیە بانگەشەكاری پەیامهەڵگری ئاسمانی لە كوردستانەوە

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

ڕەوەند هەورامی

پێشەكی

بابەتی دەركەوتنی (مەهدی چاوەڕوانكراو) بابەتێكی پڕ لە كێشمەكێشمە لە سەرچاوەكانی ئیسلامدا و چەندین ڕای جیاوازی لەسەرە، كە لە گەڕانەوە بۆ ئەو سەرچاوانە ئەو ئاڵۆزیيە دەردەكەوێت، بەڵام ڕای زۆرینە لەسەر ئەوەیە بەڵێ‌! لە كۆتاییەكانی جیهاندا ئەو ئیمامە دەردەكەوێت و دنیا پڕ دەكات لە دادگەری، لە ماوەی هەزار ساڵی ڕابردوودا مێژووی ئیسلام خاڵی نەبووە لە سەدان كەس كە لە جيهانی ئیسلامیدا بانگەشەی مەهدیبوونیان كردووە، لە كوردستانیش «سەیید مستەفای ڕانیە - ئیمام مەهدی»، كە لە (30) ساڵی ڕابردوودا لە باشوری كوردستان دەركەوت، لە هەموویان زیاتر ناوی بڵاوبوویەوە، چونكە ناوبراو خاوەنی پەڕتووكی – خۆی واتەنى: ئیلهامی ئیلاهییە- و چاپیشكراوە، پەیڕەوكاری بە ئێستایشەوە هەن، لەم توێژینەوەیەدا پوختەیەك لە ژیان و تێڕوانینەكانی بە باسی پەڕتووكی (كلمات اللّه)شەوە دەخەینە بەرباس و لێكۆڵینەوە. 

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

 

ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لە ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بڵاوکراوەتەوە

زۆرترین خوێنراو