نووسینی: حسێن سڵێمان و ئاڕنۆ تاوش
خوێندنه‌وه‌ی: قاره‌مان عه‌لی
پێشه‌كی
نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا حه‌سه‌ن به‌ننا له
شاری ئیسماعیلییه‌ی وڵاتی میسر به‌ردی بناغه‌ی ئیخوان موسلیمینی دانا. ئیخوان
موسلیمین به به‌ته‌مه‌نترین و به پشودرێژترین رێكخراوی ئیسلامی له جیهاندا داده‌نرێت. ئه‌م ڕێكخراوه
ئیسلامییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی كه هه‌یه‌تی، تا ئێستا نه‌یتوانیوه
خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی دامهزرێنهكهی له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌دیبهێنێت و ده‌وڵه‌تێكی
ئیسلامی دابمه‌زرێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئومێده گه‌وره‌یه‌ی كه ئیخوان بۆ ئاینده هه‌یه‌تی،
به‌م دواییه چه‌ند توێژه‌رێك به نائومێدییه‌وه له ئایندهی ئه‌م ڕێخراوه ده‌ڕوانن
و باس له "كۆتایی ئیخوان" ده‌كه‌ن.
"كۆتایی ئیخوان له جیهانی عه‌ره‌بیدا"
یه‌كێكه له‌و توێژینه‌وانه‌ی كه توێژه‌ران تێیدا به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه
"كۆتایی" ئه‌م ڕێكخراوه له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕاده‌گه‌یه‌نن. حسێن
سڵێمان و ئاڕنۆ تاوش له پێشه‌كی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا به كورتی باس له مێژوو و
چییه‌تی ئیخوان ده‌كه‌ن و ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه ئیخوان وه‌ك "په‌رچه‌كردارێك"
له دژی كۆڵۆنیاڵیزم و نه‌مانی خیلافه‌تی ئیسلامی/ عوسمانییه‌كان دامه‌زراوه. سڵێمان
و تاوش بۆ تێگه‌یشتن له ئیخوان پشت به دابه‌شكارییه كلاسیكییه‌كه‌ی گروپه
ئیسلامییه‌كان، ئیسلامی ده‌عه‌وی، ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی جیهادی، ده‌به‌ستن. ئه‌وان
له كۆتایی پێشهكییهكهیاندا دان ئه‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێن كه ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی
گروپه ئیسلامییه‌كان یارمه‌تیده‌رنییه بۆ تێگه‌یشتن له چییه‌تی ئیخوان. هۆكاری
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیخوان له یه‌ك كاتدا گروپێكی ده‌عه‌وی و
سیاسی و جیهادییه. هه‌ر ئه‌مه‌شه كه وا له توێژه‌رانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌كات
كه بڵێن باشترین ڕێگه بۆ تێگه‌یشتنێكی دروست له ئیخوان بریتییه له "تێگه‌یشتنێكی
گشتگیر". سڵێمان و تاوش "كۆتایهاتنی" ئیخوان زیاتر ده‌گێڕنه‌وه بۆ
شێوازی كاركردن و هه‌ڵه‌كانی خودی ئیخوان خۆی.
ئایا ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین كۆتایی ئیخوانه؟
ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه هه‌ڵقوڵاوی گومان نییه
ده‌رباره‌ی ئایندهی ئیخوان به‌ڵكو زاده‌ی دڵنیای توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌كه‌یه.
دروستی ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌وه‌وه هاتووه كه توێژه‌ران- سڵێمان و تاوش- وه‌ڵامی
پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه ناده‌نه‌وه به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ده‌چنه سه‌ر باسكردنی هۆكاره‌كانی
"كۆتاییهاتنی ئیخوان" له جیهانی عه‌ره‌بیدا. به‌بڕوای ئه‌وان چوار
فاكته‌ر ڕێگه بۆ كۆتایهاتنی ئیخوان له جیهانی عه‌ره‌بیدا خۆشده‌كه‌ن. ئه‌و هۆكار
و فاكته‌رانه‌ش بریتین له شكستی حكومڕانی ئیخوان و ململانێ ناوخۆییه‌كانی ئیخوان
و داپڵۆسین و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئیخوان و گۆڕانی به‌هاكان له جیهانی عه‌ره‌بیدا.
هۆكاری یه‌كه‌م: شكستی حكومڕانی ئیخوان
"وه‌كو پاداشتێك به‌رانبه‌ر به
پشودرێژیان"، ئیخوان به‌هۆی چه‌ند بارودۆخێكه‌وه ده‌رفه‌تی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتیان
بۆ ڕه‌خساوه و بۆ ماوه‌یه‌ك حوكمی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیان كردووه. به‌هۆی خراپ
حكومكردنهوه له‌لایه‌كه‌وه ئه‌م ڕێكخراوه نه‌یتوانیوه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له
ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و له‌لایه‌كی تره‌وه ناته‌ندروستبوونی حكومه‌كه‌ی بووه‌ته‌هۆی
زیادبوونی كه‌لێن له نێوان ئیخوان وه‌ك حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و هاوڵاتیان له‌و
وڵاتانه‌ی كه حوكمیان كردووه. ئه‌م خراپ حكومكردنه، به بڕوای سڵێمان و تاوش،
وه‌ك مه‌ترسییه‌كی وجودی ڕووبه‌ڕووی ئیخوان بووه‌ته‌وه له جیهانی عه‌ره‌بیدا. دروشمی
"ئیسلام چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو شتێك،" دروشمێكی سیحراوییه و ئه‌م
دروشمه له سهردوبهندی به‌هاری عه‌ره‌بیدا توانی سه‌دان گه‌نجی توڕه له گۆڕه‌پانی
ته‌حریر له‌ده‌وری ئیخوان كۆبكاته‌وه. به‌ڵام كاتێك ئیخوان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست
و ویستی ئه‌و دروشمه بۆ كردار وه‌رگێڕێت ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه و نه‌یتوانی
سه‌ركه‌وتوو بێت له چاره‌سه‌ركردنی هیچكام له گرفته‌كانی جیهانی عه‌ره‌بیدا.
توێژه‌ران له‌م به‌شه‌دا باس له شكستی حكومڕانی
ئیخوان له هه‌ریه‌ك له سودان و غه‌زه و تونس و میسردا ده‌كه‌ن و شێواز و هۆكاری
ناته‌ندروستبوونی حكومڕانی ئیخوان ده‌خه‌نه‌ڕوو. به‌بڕوای ئه‌وان ئیخوان كاتێك كه
ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ده‌ست له جیاتی ئه‌وه‌ی كار بۆ باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیان
بكات، سه‌ره‌تا ده‌ست بۆ به‌ئیسلامیكردنی هه‌موو سێكته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بات و
ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بهئیسلامیكراو بهرههمبهێنێـت. یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی
شكستی حوكمی ئیخوانه‌كان له جیهانی عه‌ره‌بیدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وان
سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه له وه‌رگێڕانی دروشمه‌كانیان بۆ واقیع. بۆ نموونه، وه‌ك
توێژه‌ران باسی ده‌كه‌ن، ئیخوان له جیاتی ئه‌وه‌ی كه "ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ
هه‌موومان بڕه‌خسێنێت" و كار بۆ "چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی"
بكه‌ن، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆیان زیاتر سوندمهندبوونه له ده‌رفه‌ته‌كان و ئه‌ندامه
باڵاكانیان له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی ئاسایی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه. به ده‌ربڕینێكی تر،
جیاوازییه‌كی قوڵ به‌دی ده‌كرێت له نێوان گفتار و ڕه‌فتاری ئیخوان و نه‌یانتوانیوه
له حكومه‌تدا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی- ئیسلامی و
نائیسلامی- بكه‌ن و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ باشبوونی ژیان به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌مووان
وه‌ك یه‌ك بڕه‌خسێنن.
توێژه‌ران له كۆتایی ئه‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا
زیاتر ڕۆده‌چن و ده‌پرسن ئایا ده‌بێت چی له پشت شكستی حكومڕانی ئیخوانه‌كانه‌وه
بێت. به‌بڕوای ئه‌وان هۆكاره‌كه بۆ "خودی ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه" و
ئیخوان ده‌یانه‌وێت ئیسلام زیاتر له‌وه‌ی كه هه‌یه به‌سیاسی بكه‌ن. هۆكاری بوونی
ئه‌م جۆره بۆچوونه‌ش له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له
ئیسلامدا "ته‌قوا"، نه‌ك لێهاتووی و شاره‌زایی، كراوه به بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردن
و ده‌ستنیشانكردنی ڕێبه‌ر و كاربه‌ده‌ستی وڵات!
هۆكاری دووه‌م: ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی ئیخوان
سڵێمان و تاوش له‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا
ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی نێو ئیخوان وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مه‌رگی سیاسی
ئیخوان له جیهانی عه‌ره‌بیدا ده‌خه‌نه‌ڕوو. خه‌ونه جیهانییه‌كانی ئیخوان و په‌یام
و ته‌علیماته‌كانی دامه‌زرێنه‌ر و ڕابه‌رانی ئه‌م ڕێكخراوه نه‌یتوانیوه ڕێگری
بكات له ڕوودانی ململانێ له نێو
ڕێكخراوه‌كه‌دا و جڵه‌وی هه‌موو لقه‌كانی له جیهاندا بكات. حه‌سه‌ن تورابی له
سودانه‌وه هه‌ست به‌م ڕاستییه ده‌كات و ڕوو ده‌كاته ڕابه‌رانی ئیخوان له میسر و
ده‌ڵێت كه " ئێوه ناتوانن له قاهیره‌وه حوكمی جیهان بكه‌ن."
ململانێ ناوخۆییه‌كانی ئیخوان له‌سه‌ر چه‌ند
ئاستێك بوونی هه‌یه و ئه‌م ململانێیانه زیانی به ڕێكخراوه‌كه گه‌یاندووه و
متمانه‌ی خه‌ڵكی به ڕێكخراوه‌كه لاواز كردووه. دیارترین جۆره‌كانی ململانێ، به‌بڕوای توێژه‌ران،
بریتییه له ناكۆكی نێوان ئیخوانی میسر و لقه‌كانی تری ئیخوان له جیهاندا و
ململانێی نێوان نه‌وه‌ی نوێی و نه‌وه‌ی كۆنی ئیخوان. بۆ نموونه كاتێك سه‌دام له
سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا په‌لاماری وڵاتی كۆیتی دا، ئیخوانی
جیهانی بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژار. ئه‌م بێ هه‌ڵوێستییه‌ی ئیخوان ئیخوانه‌كانی كۆیتی
ئیحراج كرد و ئیخوانی كۆیت ناچاربوو هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و جیابوونه‌وه‌ی خۆی له
ئیخوانی دایك ڕابگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها له یه‌مه‌ن، ئیخوانی یه‌مه‌نی لایه‌نگری
سعودێ ده‌كه‌ن كه‌چی ئیخوانی دایك له میسر له دژی سعودێن و به‌شێوه‌یه‌كی
ناڕاسته‌وخۆ چوونهتهبهرهی حوسییه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها له كاتی ڕووداوه‌كانی
میسردا هه‌ست به ململانێی نێوان نه‌وه‌ی نوێی ئیخوان و نه‌وه كۆنه‌كه‌ی ئیخوان
كرا. ململانێی نێوان نه‌وه‌كان زیاتر له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی ئیخوان بوو له‌گه‌ڵ
ڕووداوه‌كانی میسر. نه‌وه‌ی نوێ پێی باش بوو كه توندوتیژی له‌دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاربهێنێت.
به‌بێ گوێدانه شێواز و سروشتی ململانێ ناوخۆییه‌كانی ئیخوان، ئه‌م ململانێیانه
ڕۆڵیان هه‌بوو له لاوازكردنی ئیخوان دا و توانی له زۆر ڕووه‌وه پاشه‌كشێ به
ئیخوان بكات.
هۆكاری سێیه‌م: داپڵۆسینی ده‌وڵه‌ت
دوای له‌سه‌ركارلابردنی مورسی له میسر، حكومه‌تی
نوێی میسر به سه‌ركردایه‌تی سیسی چه‌ندین ڕێی وشوێنی توندی له‌دژی ئیخوان گرته‌به‌ر
و ئه‌م ڕێی و شوێنه توندانه، كوشتن و گرتن و ڕاونانی سه‌ركرده‌كانی ئیخوان وه‌ك
نموونه، توانی ئیخوان ته‌واو ماندوو بكات و ئیخوانی به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر شانۆی
سیاسی له میسر دوورخسته‌وه و "ئیخوانی وه‌ك ڕێكخراوێك تێك‌شكاند."
چه‌وساندنه‌وه‌ی ئیخوان سنوره‌كانی میسری تێپه‌ڕاند
و حكومه‌ته‌كانی چه‌ند وڵاتێكی تریش، سعودێ و به‌حره‌ین و ئیمارات وه‌ك نموونه، ده‌ستیان
به داپڵۆسینی ئیخوان كرد و ئیخوانیان وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناساند. ئه‌م به‌تیرۆریست
ناساندنانه‌ش ئیخوانی هێنده‌ی تر شه‌كه‌ت كرد و ئیخوانی ناچار كرد ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی
كاتیش بێت بچێته سوڕی متبوونه‌وه. سیسی لۆبی ئه‌وه‌ی كرد كه ئیخوان له جیهاندا
وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنرێت به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. بۆ نموونه كاتێك
تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانی میسری كرد له ساڵی 2019، سیسی به‌فه‌رمی
داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد كه ئیخوان بخاته لیستی تیرۆره‌وه به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا،
به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه، داواكه‌ی سیسی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و ئیخوانی وه‌ك
ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نه‌ناساند. داپڵۆسینی ئیخوان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌بڕوای
توێژه‌رانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، به‌شداری ده‌كات له "كۆتایهێنان" به
ئیخوان له جیهانی عه‌ره‌بیدا.
هۆكاری چواره‌م: گۆڕانی به‌هاكان له جیهانی عه‌ره‌بیدا
جیهانی عه‌ره‌بی به‌راورد به‌ڕابردوو چه‌ندین
گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینییه‌وه و ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ش، به‌بڕوای توێژه‌ران، له
قازانجی گروپه ئیسلامییه‌كان به‌گشتی وئیخوان به‌تایبه‌تی نییه. چه‌ند ڕاپرسییه‌ك
ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه گه‌نجانی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئایین و گروپه
ئیسلامییه‌كان به‌هۆكاری پاشه‌كشێی عه‌ره‌ب ده‌زانن و ئیخوان وه‌ك به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م
پێشكه‌وتنی جیهانی عه‌ره‌بیدا ده‌بینن. ئه‌م جۆره گۆڕانكارییانه هۆكاره‌كانی هه‌رچییه‌ك
بن به‌قازانجی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ی ئایینی له ناوچه‌كه‌دا كۆتایی دێت. كرانه‌وه
و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ی ئایینی و بوونی دیدی نه‌رێنی ده‌رباره‌ی ڕۆڵی
ئیسلامییه‌كان له جیهانی عه‌ره‌بیدا خزمه‌ت به ئیخوان ناكات و ئومێد به‌خش نییه
بۆ ئایندهی ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه.
سڵێمان و تاوش بۆ هه‌ژماركردنی گۆڕانی به‌هاكان
له جیهانی عه‌ره‌بیدا وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مه‌رگی سیاسی ئیخوان پشتیان به
چه‌ند ڕاپرسی و ڕازانینی چه‌ند ده‌زگا و ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه به‌ستووه. ده‌ره‌نجامه‌كانی
ئه‌م ڕاپرسیانه به‌ڕووی ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه به‌هاكانی جیهانی عه‌ره‌بی له‌به‌رژه‌وه‌ندی
پێكه‌وه ژیان و عه‌لمانییه‌ت و به‌زیانی ئیسلامییه‌كان، له نێویشیاندا ئیخوان،
گۆڕاوه.
كۆتایی
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه
ئیخوان له جیهانی عه‌ره‌بیدا كۆتایی هاتووه و توێژه‌ران هۆكاری ئه‌م كۆتایهاتنهش
بۆ چوار فاكته‌ری سه‌ره‌كی، شكستی حكومڕانی ئیخوان و ململانێ ناوخۆییه‌كانی ئه‌م
ڕێخراوه و داپڵۆسینی ئیخوان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و گۆڕانی به‌هاكانی له جیهانی عه‌ره‌بیدا،
ده‌گێڕنه‌وه.
به وردبوونه‌وه له مێژووی ئیخوان ئه‌وه‌ت بۆ
ڕوونده‌بێته‌وه كه ئه‌م ڕێكخراوه له ڕابردوودا به‌چه‌ندین بارودۆخی هاوشێوه‌دا
تێپه‌ڕیوه و توانیوێتی درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدات. بۆیه- به‌بڕوای ئێمه-
ڕاگه‌یاندنی "كۆتایی" ئیخوان له ئێستادا، به‌هۆی سروشتی ڕێكخراوه‌كه‌وه،
ڕه‌نگه كارێكی ئاسان نه‌بێت و تاڕاده‌یه‌ك جێگه‌ی پرسیاره.