قوتابخانەیەكی ئیسلامی، پارەی لە شەش یانەی سێكسیدا خەرج كردووە

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
میدیای سویدی ئاشکرای کرد کە قوتابخانەی ئیسلامی ڕۆموسێ پارەی تەرخانکراو بۆ قوتابیانی لە شەش یانەی سێکسی شاری بانگکۆکی پایتەختی تایلەند سەرف کردووە. 


بە پێی هەواڵێكی بەشی كوردی ڕادیۆی سوید، ڕۆژنامەنووس دانیەل ئولسۆن بەدواداچوونی وردی بۆ ئەم بابەتە کردووە و دەڵێت، پێشتر توانیویانە ئاشکرا بکەن کە چۆن پارە لەو قوتابخانەیە بۆ پارتێکی ئیسلامی لە سۆمالیا ڕۆیشتووە و بلیتی گەشتی دەرەوەی وڵات کڕاوە و ئێستاش پارە بۆ شەش یانەی سێکسی ڕۆیشتووە.

ڕۆژنامەنووسەكە ئاشكرای كردووە بەشێکی ئەو پارەیەی کە بۆ منداڵانی قوتابخانەی ئیسلامی ڕۆموسێی یۆتێبۆری تەرخانکرابوو، لە دوو حیسابی جیاوازی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە بۆ شەش یانەی سێکسی ڕۆیشتووە.