فه‌توایه‌كی نوێ له‌باره‌ی ماره‌یی كاتی و هه‌ندێ جۆری هاوسه‌رگیری راگه‌یه‌ندرا

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میلله‌ت
موفتی گشتی كۆماری میسر له‌ فه‌توایه‌كی‌ نوێدا رایگه‌یاند كه‌ ماره‌ی كاتی "صیغه‌" به‌تاڵه‌ و هۆشداری دا له‌هه‌ندێ جۆری نوێی هاوسه‌رگیری كه‌ بنه‌ماكانیان تێدا نییه‌.

 
د. شه‌وقی عه‌لام، موفتی گشتی كۆماری میسر له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت: "هه‌ندێ جۆری ماره‌یی ده‌بنه‌ هۆی مافخوران و ونكردنی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و باوان له‌وانه‌ش ماره‌ی كاتی كه‌ به‌تاڵه‌، چونكه‌ نه‌ گه‌ره‌نتی تیایه‌ نه‌ وه‌چه‌ش ده‌پارێزێت".  

وتیشی: "گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری گفتێكی قورسه‌ و جۆرێكی تایبه‌ت له‌ په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات له‌نێوان دوو خێزان و خزمه‌كانیان".  

پێشتر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ هه‌ر شه‌رعزانێكی سوننه‌ ماره‌یی كاتی به‌ حه‌ڵاڵ دابنێت ئه‌وه‌ خیانه‌تی له‌ زانیارییه‌كانی كردووه‌، چونكه‌ ئه‌هلی سوننه‌ت به‌مه‌رجیان گرتووه‌ هاوسه‌رگیری كاتی تێدا نه‌بێت و هه‌ركات كات دیاری كرا ئه‌وه‌ به‌تاڵه‌.  

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ماره‌ی كاتی میراتگرتن و وه‌چه‌ خستنه‌وه‌ی تێدا نییه‌، ته‌نها دیدارێكی سێكسییه‌ له‌نێوان دووكه‌س و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت و فیتره‌ته‌".