تاڵیبان ئه‌م كاره‌شی‌ قه‌ده‌غه‌ كرد

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میلله‌ت 
حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان بڕیارێكی‌ نوێی‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ژنان له‌ زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كان ده‌ركرد و ئه‌و كاره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌ كرد.


له‌ نوێترین رێنماییه‌ ئایینییه‌كاندا وه‌زاره‌تی ئه‌مر به‌ چاكه‌ و نه‌هی‌ له‌ خراپه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان له‌ وڵاتی‌ ئه‌فغانستان ده‌ركه‌وتنی‌ ژنانی‌ له‌و زنجیره‌ دراما ته‌له‌فزیۆنانه‌ی‌ له‌و وڵاته‌ په‌خش ده‌كرێن، قه‌ده‌غه‌ كرد.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ تاڵیبان داواشی‌ له‌ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ئه‌فغانستان كرد په‌خشكردنی ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌ ژنانی‌ تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، رابگیرێت.

هه‌روه‌ك پێویسته‌ رۆژنامه‌نووسه‌ كچ و ژنه‌كان له‌ كاتی‌ پێشكه‌شكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا باڵاپۆش بن تا رێگایان پێبدرێت له‌ شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ ده‌ربكه‌ون.

له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئابی‌ رابردووه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ وڵاتی‌ ئه‌فغانستان و ده‌ستی‌ كرده‌وه‌ به‌ سه‌پاندنی‌ یاساكانی‌ و زۆر كه‌س مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ قۆناغ به‌ قۆناغ كۆت و به‌ندی‌ توند بسه‌پێنێت.