"ئاساییكردنەوەی پەیوەندی وڵاتە عەرەبییەكان لەگەڵ ئیسرائیل حەرامە"

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان ئیدانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بییانه‌ی كرد كه‌ هه‌نگاویان ناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵماندا كه‌ واژووی سكرتێری گشتیی رێكخراوه‌كه‌، عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ ئیدانه‌ی "هه‌نگاوناونه‌ رێككه‌وتنه‌ كرده‌یییه‌كان"ی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی كراوه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌ رووی ئایینییه‌وه‌ به‌ "حه‌رام" زاندراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "وه‌ك رێكخراوه‌كه‌مان جه‌خت له‌ ئیدانه‌كردنی رێككه‌وتنی ژماره‌یه‌ك وڵاتی وه‌ك ئیمارات و مه‌غریب ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زایۆنیزمی داگیركه‌ر. ئه‌م كاره‌ له‌ رووی ئایینییه‌وه‌ حه‌رامه‌ و ناپاكییه‌ به‌رامبه‌ر راسپارده‌نامه‌ی ئیمامی عومه‌ر و مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین".

بەڵام ڕێكخراوەكە باسی لە پەیوەندییەكانی هەندێك وڵاتی ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل نەكردووە لە نێویشیاندا توركیا كە هەفتەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەكەیدا جەختی لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب كردبووەوە.