سەلەفیەت و پێشێلی ئازادی تاکەکانی خێزان

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت

سەلەفییەکان کاریگەری لەسەر ڕەفتاری خێزانەکانیان دروستدەکەن و پێشێلی ئازادی تاکەکانی خێزانەکەیان دەکەن، ئەمەش گرفتی بۆ زۆر خێزان دروستکردووە.
خێزانەکان بە هۆی بیری سەلەفییەوە یەکگرتوویی خۆیان لەدەستدەدەن و کاریگەری لەسەر ڕەفتار و ئاداب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆشنبیری ئەندامانی خێزان دروستدەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی پەیوەندییە خێزانییەکان، کە هۆکارەکەی ئایینداری سەلەفییەکانە بەو شێوەیەی کە خۆیان ویستیان لەسەرە.

کاتێک یەکێک لە ئەندامانی خێزان دەبێت بە سەلەفی و وێنای گشتی خۆی ئاشکرا دەکات، کاریگەری قووڵی لەسەر تاکەکانی خێزان دەبێت، چونکە کاتێک سەلەفییەکە لە زۆر باردا ڕووبەڕووی ئازادی تاکەکانی تری ناو خێزانەکەی دەبێتەوە، تاکەکان ڕەتیدەکەنەوە کە ئازادییە کەسییەکانیان پێشێل بکرێت.
باوانی سەلەفی زۆرترین کاریگەری لەسەر ژینگەی کۆمەڵایەتی خێزانەکە دەبێت.

گۆڕانێکی لەناوبەر
(ن . أ) مامۆستایە و لەگەڵ خێزانەکەیدا ژیان بەسەردەبات، لە خوێندنگەیەکی تایبەتی مامۆستایە، هەست بە گۆران لە هاوسەرەکەیدا دەکات، ئەویش دوای ئەو ناخۆشییەی لە کارەکەیدا تووشی هاتووە.

وەک ئەوەی دەبینرێت و تێبینی کراوە لە کاتی قەیران و کێشەکاندا ئایینداری توندتر دەبێتەوە و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هاوسەر و چوونە مزگەوت دەبێت.

ئەو ژنە بە ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی ڕاگەیاندووە، دوای ئەوە هاوسەرەکی داوای لێکردووە کە ڕەفتارەکانی بگۆڕێت، نەک تەنیا خۆی بەڵکو سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە، ئەویش نەک وەک ئامۆژگاری، بەڵکو لە ڕووی پابەند بوونەوە.

بە وتەی ئەو ژنە کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت، هاوسەرەکەی هەوڵدەدات دەست لە کارەکەی هەڵگرێت، دواتر داوای لێکردووە کە نیقاب بپۆشێت و لە چەندین بۆنەدا وتویەتی "ئەو فیتنەیەی لە جیهانی هاوچەرخدا دروستبووە، وا دەکات کە مانەوەی ژنان لە ماڵەوە واجب بێت".

دوای مشتومڕێکی زۆر، ژنەکە ناچار دەبێت گوێ لە هاوسەرەکەی بگرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی خێزانەکە و هەژاری، هەروەها ژنەکە تووشی خەمۆکی بووە لە ماڵەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا هاوسەری ئەو ژنە بەوەوە نەوەستاوە، جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە کچەکەی نەچێت بۆ وانەی میوزیک، ئەویش لە کاتێکدا کە چەندین ساڵە وانە دەخوێنێت و میوزیسیەنێکی باشە، ئەوەش لەبەرئەوەی میوزیک و گۆرانی لە ئایینی ئیسلامدا یاساغە.

هەروەها کۆمەڵێک یاسا و ڕێسا بۆ ئەندامانی تری خێزانەکە دیاریکراوە، کە نابێت فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان بە ئۆنلاین ببینن.

ئەو ژنە باسی لەوە کردووە، کە پێداگری هاوسەرەکەی بووەتە هۆی ئەوەی کەلێن بکەوێتە نێوان خۆی و کوڕەکانییەوە، لە کاتێکدا کە باوکیان لە ماڵەوەیە ئەوە دەکەن کە ئەو دەیەوێت، بەڵام کە لە ماڵەوە نییە چۆنیان پێخۆش بێ وادەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دووری لە نێوان کوڕەکان و باوکیان و خۆشەویستی ناو خێزانەکەی نەهێشتووە، بەراورد بە پێشو کە خێزانێکی یەکگرتوو و ڕاشکاو بوون لەگەڵ یەکتری.

ئەوەی ئەم ژنە تێیدا دەژی لە چەندین خێزانی تردا دووبارە دەبێتەوە و لە هەندێک خێزاندا تاکەکانی خێزانەکە ڕەتیدەکەنەوە بە گوێی باوکیان بکەن تا دەگاتە توندوتیژی نێوانیان.

لەوانەیە ئەو توندوتیژیانە ببنە هۆی لێکهەڵوەشانی خێزان و هەندێك لە تاکەکانی خێزانەکە بژاردەی دەرچوون لە خێزانەکانیان هەڵبژێرن و ببنە دووژمنی ئایین، ئەمەش لە دەرەنجامی ئەو کۆتوبەندانەی کە لە خێزانەکەیاندا دروستبووە و بەرەو بێباوەڕێ هانیان بدات.

محەمەد ئیبراهیم توێژەر لەو بوارەدا دەڵێت، زۆرینەی بێ باوەڕ بوونەکان لە کۆمەڵگە عەرەبییەکاندا سەرچاوە دەگرێت لە لێکهەڵوەشانی خێزان و دژیەکی فکری نێوان تاکەکانی خێزان.

پاکتاوی پیرۆز

حەسەن حەماد مامۆستا فەلسەفە و زانستی جوانی لە کۆلێجی ئادابی زانکۆی (زقاقیق) لە باکووری قاهیرە دەڵێت، بە کەمی سەلەفییەک، یان ئیخوانییەک دەبینیت لە ژنێک نزیک بێتەوە کە هاوڕای ئەو نەبێت، هاوکات نەوەکانیان بە هەمان بیر پەروەردە دەبن.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، کە سەلەفییەکان گرفتی خێزانیان بەراورد بە خێزانە ئاساییەکانی تر گەورەتر و قووڵتر نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە ژن پەراوێز خراوە و وەک کەلوپەلێکی لێدێت و تەنیا دەبێت پابەندی فەرمانی هاوسەرەکەی بێت، پابەندییەکی کوێرانەی بێ بیرکردنەوە، ئەو پابەندییەش دەبێتە بەشێک لە خواپەرستی. ژنەکان ئەوە وەک بەشێک لە ڕازی کردنی پەروەردگاریان دەزانن، ئەمەش دەتوانرێت ناوبنڕیت "پاکتاوی پیرۆز".

س: middle-east-online.com