تاڵیبان تاشینی ڕیش قەدەغە دەکات

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت

ژمارەیەک لە دانیشتوانی فەیروز کوهـ ناوەندی پارێزگای غور بە ڕاگەیاندنەکانیان ڕاگەیاندووە، کە بەرپرسانی فەرمان بە چاکە و دوور کەوتنەوە لە خراپەی تاڵیبان لەو ناوچەیە ڕیش تاشینیان یاساغ کردووە و ڕایانگەیاندووە، لەمەودوا ئەو کەسانەی ڕیشیان کورت بکەنەوە یان بیتاشن، سزا دەدرێن.

ئەو ئۆرگانەی تاڵیبان بێجگە لە یاساغ کردنی دەستکاری دەموچاو. داوای لە خەڵکی ئەو پارێزگایە کردووە، کە لە کاتی نوێژەکاندا تەواوی دوکانەکان دابخەن و بۆ نوێژی بە کۆمەڵ ڕوو لە مزگەوتەکان بکەن.

هەروەها تاڵیبان داوای کردووە کە پیاوان لەو ژنانەی کە دەچنە بازاڕ بە چاوی دایک و خوشکی خۆیان لێیانبڕوانن و مافی ئەوەیان نییە بە شێوەیەکی تر لێیانبڕوانن.

پێشتر تاڵیبان لە پارێزگای هەلمەند تاشینی ڕیشی قەدەغە کردووە و ئارایشتگاکانی ئەو شارەی ئاگادارکردووەتەوە، کە لەمەودوا ڕێگەیان ۆێنەدراوە ڕیشی خەڵک بە گوێزان بتاشن، بە پێچەوانەوە کەسەکە و ئارایشتگاکە بەپێی شەریعەتی ئیسلامی سزا دەدرێن.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان نەک تەنیا لەو دوو پارێزگایە، بەڵکو تاڵیبان لە زۆربەی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە ئەم یاسایە ڕاگەیەنراوە و ئەوانەی سەرپێچیان کردووە، سزای توند دراون.

تاڵیبان تاشین یان کورت کردنەوەی ڕیش بە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامی دەزانێت، لەبەرئەوە لە ژمارەیەک پارێزگای ئەفغانستان ڕێگەری لە خەڵک دەکات لە ئەنجامدانی ئەو کارە.

تاڵیبان لە خولی یەکەمی دەسەڵاتیدا 1996 تا 2001 کۆمەڵێک یاسای توندی بۆ هاوڵاتیانی ولاتەکەی دانابوو، ئێستا لە گەڕی دووەمی دەسەڵاتیدا وردە وردە سنوردارییەکانی ئەو کاتە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام ئەم جارە لەسەرخۆ و دوور لە چاوی راگەیاندنەکان.