به‌رزانی (11 ساڵ) چۆن شه‌هیدكرا؟

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت
شەوی رابردوو، چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر گوندی خدر جیجەی سەر بە قەزای مەخمور، خەڵكی گوندەكەو ئەو پێشمەرگانەشی كە لە خاڵێكی سەربازیدا لەناو گوندەكە جێگیركرابون پێكەوە وەڵامی هێرشەكانی داعشیان دایەوە.
یەكێك لە كوڕەكانی ئیسماعیل خەلیل، بە (كەركوك ناو)ی راگه‌یاندوه‌ "هەركە دەست بە تەقەكردن كرا، چەكمان هەڵگرت و چوینە سەر بانی ماڵەكە و سەنگەرمان لێگرتن، بە هەموو جۆرە چەكێك تەقەمان لێدەكرا، كڵایشنكۆف، قەناس تەنانەت ئاڕپی چی-یش، تا توانامان هەبوو بەرگریمان كرد، دوو برام لە تەنیشت خۆمەوە كەوتن، بە چەكی قەناس پێكران، فیشەكم پێنەما... هاوارمكرد بەرزان فیشەك بێنە".
بەرزان (11 ساڵ)، بەدەم هاواری براكەیەوە دەچێت و فیشەكەكان لە ژورەوە هەڵدەگرێت و بەرەو سەربان رادەكات و گەیشتە سەر پەیژەكە و بەرلەوەی بگاتە سەربان كەوت"، بەرزان پارچەیەك فیشەكی ئاڕ پی چی بەركەتوو بەهۆیەوە شه‌هید بوو، ئەوە سێیەم كوڕی ئیسماعیل خەلیل بوو كە لەو روداوەدا شه‌هیدبوون.