لیرەی تورکی زیاتر دابه‌زی

هەواڵی جیهان

Alternate Text

میلله‌ت
ئه‌مڕۆ، هه‌ینی نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر هەزار و 380 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بەرامبەر هەزار و 340 لیرە بوو.  
به‌پێی میدیا ئابورییەکانی جیهان تەنها لەماوەی ئەمساڵدا لیرەی تورکی 44%ی بەهاکەی لەدەستداوە کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەو دراوەدا ڕوو دەدات.   
دابەزینی نرخی لیرە دۆخێکی ئابوریی سەختی لەو وڵاتە دروست کردووە و پێشبینی دەکرێت ڕێژەی هەڵاوسان 21%ی تێپەڕاندبێت.
ناس نیوز

زۆرترین خوێنراو