ژنه‌ كوردێك به‌ باشترین په‌رستاری نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ وڵاتی‌ سوید هه‌ڵبژێردرا

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت
ژنه‌ كوردێك به‌ باشترین په‌رستاری نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ وڵاتی‌ سوید هه‌ڵبژێردرا و خه‌ڵات كرا.


شه‌یدا سۆفیزاده‌ كه‌ له‌ 2013ـوه‌ په‌رستاری نه‌خۆشی شه‌كره‌یه‌، به‌ باشترین په‌رستاری نه‌خۆشی شه‌كره‌ هه‌ڵبژێردرا و له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی سویدی بۆ په‌رستارانی چاودێری نه‌خۆشی شه‌كره‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی پێبه‌خشرا.

شه‌یدا سۆفیزاده‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاره‌كه‌ی كات بۆ نه‌خۆشه‌كان ته‌رخان ده‌كات و هۆگریی كاره‌كه‌یه‌تی، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بردوه‌ته‌وه‌.

شه‌یدا له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ نه‌خۆشه‌كان تێ بگه‌یت و فێریان بكه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یان بژین.