داعش هێرشی‌ كرده‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میلله‌ت
چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان و ئه‌مشه‌ویش هێرشیان كرده‌سه‌ر سوپای‌ عێراق له‌ سنوری قه‌ره‌ته‌په‌ و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد.


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و له‌سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌گوندی كه‌شكه‌وڵ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر سێ ره‌بایه‌ی سوپای عیراق.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "تائێستا شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌نێوان چه‌كدارانی‌ داعش و سوپای‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ و زیانه‌كان نه‌زانراون".

لای‌ خۆیه‌وه‌ عه‌قید شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ رایگه‌یاند كه‌ داعش له‌ گوندی كه‌شكه‌وڵی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ چه‌كی‌ قه‌ناسه‌، كامێرای حه‌راری سوپای عیراقی تێكشكاندووه‌.

عه‌قید شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان راشیگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا شه‌ڕ له‌ نێوان سوپای عیراق و تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامه‌.