بایدن ده‌كۆكێت و ده‌ڵێت له‌م كه‌سه‌وه‌ توش بووه‌

هەواڵی جیهان

Alternate Text

میلله‌ت
سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ ده‌نگێكی‌ نووساوه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ توشی‌ په‌تا بووه‌ و ره‌نگه‌ له‌ نه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ توش بووبێت.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ جۆ بایدن سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ كاتی‌ پێشكه‌شكردنی‌ وته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ئابووری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ واده‌ركه‌وت كه‌ لوتی‌ گیراوه‌ و چه‌ند جارێكیش كۆكی‌.

رۆژنامه‌نووسانیش پرسیاریان لێكرد كه‌ ئایا ته‌ندروستی‌ باشه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا بایدن وتی‌: "من باشم رۆژانه‌ پشكنینی‌ كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌ده‌م... نه‌وه‌یه‌كی‌  ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و نیوم هه‌یه‌ كه‌ سه‌رمای‌ بووه‌ و توشی‌ په‌تابووه‌.. زووزوو ماچی‌ ده‌كه‌م و ره‌نگه‌ له‌وه‌وه‌ توش بووبم".