گۆڕاوه‌ نوێكه‌ی‌ كۆرۆنا گه‌یشته‌ ئه‌م وڵاته‌ش

هەواڵی جیهان

Alternate Text

میلله‌ت
دواجار گۆڕاوه‌ نوێكه‌ی‌ كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" ده‌ستی‌ به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ به‌ جیهاندا كرد و له‌نوێترنی پێشهاتیشدا گه‌یشته‌ وڵاتی‌ تونس.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ عه‌لی‌ ئه‌لمرابت وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ تونس، تۆماركردنی‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ توشبوون به‌ گۆڕاوه‌ نوێكه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن"ی له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند.

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ تونس وتی‌: "توشبووه‌كه‌ گه‌نجێكی‌ خه‌ڵكی‌ وڵاتی‌ كۆنگۆ-یه‌ و به‌گه‌شتێكی‌ ئاسمانی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌سته‌نبوڵی‌ توركیاوه‌ هاتووه‌".

له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ رابردوودا ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕاوێكی‌ نوێی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ وڵاتی‌ باشووری‌ ئه‌فریقا راگه‌یه‌ندرا و به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌م ڤایرۆسه‌ زۆر خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌.