کارزای: کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگەی جیهانی مامەڵە لەگەڵ تاڵیبان بکات

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت

حامید کارزای سەرۆک کۆماری پێشوی ئەفغانستان لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایدەگەیەنێت، کە واقیعییەتەکە ئەوەیە کە ئێستا تاڵیبان بەرپرسی ڕەسمی ئەفغانستانە و دەبێت کۆمەڵگەی جیهانی هاوکاریان بکات.

بە وتەی کارزای کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگەی جیهانی لەپێناو ڕێگری لە مردنی ملیۆنان کەس بە هۆی برسێتییەوە هاوکاری تاڵیبان بکات و لە ئێستادا بێ متمانەیی بە تاڵیبان وەلاوە بنێت.

لە بارەی ئەوەی ظچۆن مامەڵە لەگەڵ گرووپێک بکرێت کە بە بەڵگەوە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە وتویەتی "بابەتی تاوان، بەشێکی زۆر جێیداخی ژیانی ئێمەیە، ئەو تاوانانە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە ئەنجامدراون".

دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئەفغانی، حامید کارزای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغستان مایەوە و لە وڵاتەکە راینەکرد و پێشنیاری بە تڵیبان کرد کە حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنێت.

زۆرترین خوێنراو