تاڵیبان: نابێت ژنان بە تەنیا سەفەر بکەن

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، کە نابێت ژنان بە تەنیا سەفەر بکەن و ئۆتۆمبێلەکانیش نابێت ژنانی بێ حیجاب سوار بکەن.

وەزارەتی امر بالمعروف و النهی عن المنکر ڕایگەیاندووە، کە نابێت ژنان بە تەنیا سەفەر بکەن و دەبێت کەسێکی نزیکیان لەگەڵدا بێت. بە وتەی وتەبێژی وەزارەتەکە نابێت ژنان لە 72 کیلۆمەتر زیاتر بە تەنیا لە ماڵەکانیان دووربکەونەوە، مەگەر کەسێکی نزیکیان لەگەڵدا بێت.

ئەم بڕیارەی تاڵیبان دوای ئەوە دێت کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتەک داوای کردووە، کە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئەفغانستان نابێت فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنی کە ژنان ڕۆڵیان تێدا دەگێڕن پەخش بکەن و ئەو ژنانەشی لە کەناڵەکان کاردەکەن دەبێت حیجاب بپۆشن.

زۆرترین خوێنراو