یەكێك لە زانا بەناوبانگەكانی سعودیە كۆچی دوایی كرد

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ساڵح لحێدان ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بنەماڵەی لحێدان لە كورتە پەیامێكدا هەواڵی گیانلەدەستدانی ساڵح لحێدانی ڕاگەیاند كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەوەشی خستەڕوو كە دوای نوێژی عەسری ئەمڕۆ لە  مزگەوتێكی شاری ڕیازی پایتەخت نوێژ لە سەر تەرمەكەی دەكرێت.

ساڵح لحێدان ساڵی 1931 لە ناوچەی قەسیم لەدایكبووە و دەرچووی كۆلێژی شەریعە بووە لە ڕیاز. ماوەیەك سكرتێری محەمەد ئال شێخی موفتی پێشووتری سعودییە بووە. دواتر چەند پۆستێكی بەڕێوەبردووە، لەوانەش سەرۆكی دادگای باڵای ڕیاز، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

لە ساڵی 1972ەوە تا كۆچی دوایی، ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە بوو، كە باڵاترین دەسەڵاتی ئایینییە لەو وڵاتە و 21 ئەندام لە خۆ دەگرێت.

زۆرترین خوێنراو