دوو ڕووخساری جیهاد؛ سەرچاوەی خۆجێیی یان ستراتیجی جیهانی

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

نووسین: ئۆلیڤەر ڕوا
وەرگێڕان: ئارام مەحموود ئەحمەد

گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک قاعیدە پێشوازیان لە کاری میلیشیا چەکدارەکانی ئەفەریقا و سەرکەوتنی تاڵیبان لە ئەفغانستان کردووە. بەڵام ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە بێ ئەوەی ڕوونکردنەوەیەک بێت بۆ شەڕی پیرۆز لە سەرزەوی، شوێنکەوتووی لۆجیکی تایبەتی خۆی و هۆکاری خۆجێیی و جیهانییە. لەبەر ئەوە بەکارهێنانی هێز هێشتا بە کۆتا نەگەیشتووە.

ئەمڕۆ هەموو ڕووداوێکی پەیوەندیدار بە دونیای موسوڵمانان بەپێی چەمکی (تیرۆریزم) پێوانە دەکرێت. دوای کەوتنی کابول لە تشرینی یەكەمی 2021، ڕاگەیاندنەکان و ژمارەیەک لە چاودێرە ڕۆژئاواییەکان بەردەوام لە خۆیان دەپرسی، ئایا گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات دەبێتە هۆی دەستپێکردنەوەی کردە تیرۆریستییەکان لە جیهاندا؟ بەڵام ئەوان پرسیاریان لە بارەی دوو خاڵەوە نەدەکرد: بۆچی تاڵیبان بێ ئەوەی تاکە فیشەکێک بتەقێنێت توانی پایتەختی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات؟ هەڵبەتە تاڵیبان لە نێوان ساڵانی 1996-2001 ئوسامە بن لادن-ی لای خۆی پاراستبوو، بەهاکەشی ئەوە بوو کە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لە دەسەڵات دوورخرایەوە، بەڵام ئەمەریکاییەکان هەرگیز تاڵیبانیان بە دەست هەبوون لە هێرشە تیۆریستییەکانی 11ی سێپتەمبەر تۆمەتبار نەکرد.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن

زۆرترین خوێنراو