میللەت
محەمەد حەسەن ئاخوند كاربەرێكەری حكومەتی ئەفغانستان داوا لە ولاتانی جیهان دەكات بە فەرمی دان بە دەسەڵاتەكەیاندا بنێن.
ئەمڕۆ محەمەد حەسەن ئاخوند لە یەكەم كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا لە كابولی پایتەخت ڕایگەیاند داوا لە سەرجەم حكومەتەكان و بە تایبەتیش وڵاتانی ئیسلامی دەكەم دان بە حكومەتی ئەفغانستاندا بنێن.
وتیشی: “داوا لە وڵاتە ئیسلامییەكان دەكەم دەستپێشخەر بن و هیوادارم بە خێراییش پێشبكەوین”.
ڕۆژی 7ی ئەیلولی ڕابردوو بزووتنەوەی تاڵیبان پاش كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان، پێكهێنانی حكومەتێكی كاتیی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەسەن ئاخوند ڕاگەیاند و كۆتایی بە دەسەڵاتی پێشوو هێنا كە ئەشرەف غەنی سەرۆكایەتی دەكرد.