میللەت
قائمقامیەتی كەلار، ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەنەوە كە سەبارەت بە ڕووخاندنی مزگەوتێك بڵاوكراونەتەوە.
ئەمڕۆ قائمقامیەتی كەلار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ڕوونكردنەوەیەكی هاوبەشیان سەبارەت بە دەنگۆی ڕوخاندنی مزگەوێتك بڵاوكردەوە.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە:”به‌داخه‌وه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌واشه‌كارییه‌ك بڵاوكرایه‌وه گوایه له‌سنوری قه‌زای كه‌لار مزگه‌وتێك روخێنراوه، لێره‌وه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه بۆ رای گشتی بڵاوبكه‌ینه‌وه”.
لە ڕوونكردنەوەكەدا راستی بابه‌ته‌كه به‌م شێوه‌یه خراوەتەڕوو “له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون و له‌سه‌ر رێگای گوندی سه‌ید خه‌لیل له‌قه‌زای كه‌لار له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه كه خۆیان مزگه‌وتیان هه‌یه، هاوڵاتیه‌ك له‌ژێر ناوی دروستكردنی شوێنی نوێژ (مصلی) بینایه‌كی به زیاده‌ڕوی دروستكردووه و به ته‌حه‌داوه ره‌زامه‌ندی هیچ كام له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌نه‌گرتووه به‌تایبه‌ت (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان، قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار).”
ڕاشیانگەیاند ته‌نها له‌ساڵی رابردوودا (12) مزگه‌وت له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان دروستكراوه كه (7) یان له‌سنوری قه‌زای كه‌لاره، بۆیە دووپاتیانكردەوە كە هه‌ر هاوڵاتی و خێرخوازێك بیه‌وێ مزگه‌وت دروست بكات، ئاسانكاری ته‌واوی بۆ ده‌كرێت و له‌و شوێنه‌ش ئه‌گه‌ر پێویستی به شوێن نوێژ بێت ئاماده‌ین تێچووی بگرینه ئه‌ستۆ.
له ڕوونكردنەوە هاوبەشەكەدا هاتووە كە لە یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه بۆ چه‌واشه‌كاری قورئانی پیرۆز به‌رز كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لابراوه ته‌نها هه‌یكه‌لێكی ته‌واونه‌كراوی چۆڵ بووه و ئه‌و قورئانانهش له شوێنی تره‌وه هێنراونه‌ته ئه‌و شوێنه.