ڤیدیۆ؛ تاڵیبان شەوانە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی چالاکوانان

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت

دوای دەربڕینی ناڕەزایی ژنان لە ئێستادا تاڵیبان شەوانە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵای چالاکوانانی ژنان و دەستبەسەریان دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی BBC کەوتوون، تاڵیبان شەوانە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی چالاکوانانی ژن و بە لایەنی کەمەوە تا ئێستا ژنێک دەستگیرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بۆ ئەو ماڵەپەڕە نێردراوە (تەمەنا زەریاب پەریانی) یەکێك لە چالاکوانانی ژنان هاوار دەکات و داوای یارمەتی دەکات و داوا لە چەکدارانی تاڵیبان دەکات، کە بەڕۆژ بێن بۆ ماڵەکەی و بەو شەوە دەرگا ناکاتەوە.

تا ئێستا تاڵیبان هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

زۆرترین خوێنراو