ئەفغانستانی تاڵیبان مەترسیدارترین وڵات بۆ مەسیحییەکان

کراوەیی ئیسلامی

Alternate Text

میللەت

دامەزراوەیەکی خێرخوازی مەسیحی ڕایدەگەیەنێت، کە ئەفغانستان مەترستدارترین وڵاتە بۆ پەیڕەوانی ئایینەکانی تر و ڕووبەڕووی توندوتیژی و لەسێدارەدان دەبنەوە.

دامەزراوەی خێرخوازی (دەرگا کراوەکان) ڕایگەیاندووە، دوای گەیشتنە دەسەلاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان باوەڕداری مەسیحییەک لەو وڵاتە ئاشکرا بێت، بە دڵنیاییەوە سزاکەی لەسێدارەدان دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەو دامەزراوەیە، ئەفغانستانی تاڵیبان بۆ باوەڕدارانی بێجگە لە ئیسلام وەک کۆریای باکوور وایە.

تاڵیبان پێکەوە ژیانی ئایینەکان ڕەتدەکاتەوە و پێیوایە هەموو مەزهەب و ئایینێک بێجگە لەوەی تاڵیبان مەبەستییەتی، بە توندی سەرکوت دەکرێت و مەسیحییەکانی ئەو وڵاتەش یەکێکن لەو کەمینانەی کە سەرکوت دەکرێن.

زۆرترین خوێنراو