سبەینێ لەم شوێنانە نەوت دابەشدەكرێت

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلەكان رایدەگەیەنێت، ئاگاداری دانیشتوانی ناحیەكە و گوندەكانی دوەروبەری دەكەینەوە ئەوانەی كە نەوتی سپییان تا ئێستا وەرنەگرتووە سبەینێ نەوتیان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلەكان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەووە، "ئەو ماڵانەی تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە سبەینێ پێنجشەممە نەوت دابەش دەكرێت لە سنووری ناحیەی خەلەكان و گوندەكانی دەوروبەری، پێویستە هەر خێزانێك كارتی زیرەكی تایبەت بە نەوت و  فۆرمی خۆراك یاخود وێنەیەك لە پێناسی باری شارستانی لەگەڵ خۆی ئامادە بكات.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، "نرخی یەك بەرمیل نەوت تەنها 55 هەزار دینارە".

زۆرترین خوێنراو