میللەت
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی رایدەگەیەنێـت ئەو دەنگەی بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دراوە پێوەرنییە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار وەكو ئەوەی پارتی باسی لێوەدەكات و جەختیشدەكاتەوە ئێمە لەبەرژەوەندی گەلەكەمان بێدەنگیمان هەڵبژاردوە كە پۆستی سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی دادوەری لای پارتی بوە.
حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند كاندیدەكەی یەكێتیی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار سەردەكەوێت و لەهەمو دەرگایەك دەدەین بۆ سەرخستنی كاندیدەكەمان و راشیگەیاند ئەو رەقەمەی بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دراوە پێوەرنییە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار و ئێستا خەڵك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە دژی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری رۆژانە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
ئەوەشیخستەرو ئێمە لەبەرژەوەندی گەلەكەمان بێدەنگیمان هەڵبژاردوە كە ئێستا پۆستی سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی دادوەری لای پارتی بوە و بۆیە بە هیچ شێوەیەك یەكێتیی ئەوە قبوڵناكات.
ئاشكراشیكرد رێككەوتنی ستراتیژییمان هەبوە كە پۆستی سەرۆكی هەرێم بۆ پارتی بوە و سەرۆكی كۆمار بۆ یەكێتیی و جگەلەوەش رێككەوتنەی پارتی كە لەگەڵ حەلبوسی و سەدر ئەنجامیداوە هیچ دەستكەوتێكی بۆ هەرێمی كوردستان تێدا نییە.