باڵانبۆ محەمەد: یەكێـتی پۆستی سەرۆك كۆمار دەباتەوە پۆستەكە هەر بۆ یەكێـتییە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێـتیی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت یەكێـتی پۆستی سەرۆك كۆمار دەباتەوە پۆستەكە هەر بۆ یەكێـتییە، دەشڵێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان ئەو دەرفەتە بۆ پارتی نەما كە داوای تەوافق لەسەر پۆستەكان و پێكهێنانی حكومەت بكات و بە تایبەت لە بابەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا. 

 باڵانبۆ محەمەد،پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان بە"میللەت"ی راگەیاند عێراق لەدوای پرۆسەی ئازادییەوە عێراق بە تەوافق رۆیشتوە و زۆینە وكەمینە حوكمی نەكردوە و ئەوەی ئێستاش هەنگاوی بۆ دەنێرێت سەركەوتو نابێـت و ئەگەر پارتیش بەنیاز بێت پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت بزمارێك لە تابوتی حكومەتەكەی مەسروربارزانی دەدات و هەڵەیەكی گەورە دەكات. 

ئاماژەی بەوەكرد پێشتر یەكێـتی لە پێناو یەكریزی ماڵی كورد باجی زۆری داوە و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش كۆتا پرۆسەی هەڵبژاردن نابێـت و پارتی ئەو كات دەرفەتی ئەوەی نابێـت داوای تەوافق لە یەكێتیی بكات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان و جگەلەوەش ئێمە رێككەوتنی ستراتیژیمان هەیە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتیی و سەرۆكی هەرێم بۆ پارتی بێـت.

ئاشكرایكرد بەو هەنگاوەی پارتی ئێمەش بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین و كاندیدمان بۆ ئەو پۆستە دەبێـت و لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش رێككەوتن لەو بارەیەوە دەكەین. 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد هۆشیار زێباری كە ئێستا كاندیدە، رەوتی سەدر لە ساڵی 2016رۆڵی سەرەكییان بینی كە متمانەی لێوەربگرنەوە كاتێك وەزیری دارایی عێراق بوە و ئێستا خۆیان باش دەزانن ئەگەر زێباری ببێتە سەرۆك كۆمار شەقامی عێراقی لێیان قبوڵ ناكات.  


زۆرترین خوێنراو