میللەت
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی 1ی 2022ی وەزارەتێك و بەڕێوەبەرایەتییەك دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاندوە، ڕۆژی یەكشەممە 30/1/2022، مووچەی مانگی 1ی 2022ی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە دابەش دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممە 25/1/2022، مووچەی مانگ 1ی ئەمساڵ، بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستیپێكرد.