میللهت
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، داعش تەنها کێشە و مەترسی نییە بۆ حەسەکە، بەڵکو کێشە و مەترسییەکی راستەقینەیە لەسەر هەموو جیهان.
جۆن دەبلیو برینان فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی زیندانی غوێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بەبوێرانە لە حەسەکە شەڕ دەکەن دژی داعش و روبەڕوبوونەوی ئەو گروپە چەکدارییە دەبنەوە.
وتیشی: داعش تەنیا کێشەی ئەو شارە نییە و تەنیا مەترسی نییە بۆ حەسەکە، بەڵکو کێشەی جیهانە و دەبێت بە یەکگرتووی جیهان چارەسەری ریشەیی بۆ بدۆزێتەوە.
دونێنێ چوارشهممه ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی زیندانی غوێرانی حەسەکەی لەلایەن شەڕڤانان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە رایگەیاند.