میلله‌ت
سەربازێکی سوپای ئۆکرانیا لە ڕووداوێکی تەقەکردندا پێنج لە هاوڕێكانی خۆی کوشت.
رووداوه‌كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری دنیپرۆ روویداوه‌و سەربازێکی تەمەن 20 ساڵ بە دەم تەقەکردنەوە چوەتە ناو ژووری پاسەوانەکان کە 22 کەسی تێدابووه‌و 5 سەربازی هاوڕێی کوشتووە.
لە شوێنی ڕووداوەکە چوار کەس کوژران و یەکێکی دیکەش بەهۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا پێنج کەسی دیکەش بە سوکی برینداربوون.
سه‌ربازه هێرشبه‌ره‌كه دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی بۆ شوێنێكی تر هه‌ڵهات و دواتر له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.