مالیكی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا توندا: وا راهاتووم وه‌ڵامی هه‌ندێك كه‌ نه‌ده‌مه‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Alternate Text

میلله‌ت

سەرۆکی‌ هاوپەیمانی‌ دەوڵەتی‌ یاسا رایگەیاند، بۆ بنیاتنانی‌ باشترین پەیوەندی‌ ئاماده‌یه‌ هه‌ردوو ده‌ستی درێژ بكات و وتی وەڵامی‌ ئەو کەسانەش ناداته‌وه‌ کە کێشەکان بەشەخسی‌ دەکەن.  



نوری‌ مالیکی‌ مالیکی‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا وتی " لە گۆڕەپانی‌ سیاسی و ئەمنی‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ هاوڵاتیاندا وەڵامی‌ ئه‌و کەسانە ده‌داته‌وه‌ كه‌ دەست بەسەر موڵک و ماڵی‌ خەڵکیدا دەگرن".

مالیكی ده‌ڵێت كه‌ پێشوازی‌ لەهیچ هاوبەشیەک ناكه‌ن كه‌ ئه‌ندامه‌كانی ناوی زیان بە بەرژەوەندی‌ وڵات دەگەیەنن، به‌ڵام لەسۆنگەی‌ هێز و پێزانینەوە هه‌ردوو دەستیان بۆ بنیاتنانی‌ باشترین پەیوەندی‌ درێژ ده‌كه‌ن.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌یاننامه‌كه‌ی نوری مالیكی دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ موقته‌دار سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندبوو ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان حكومه‌ت پێك بهێنن به‌ڵام نابێت نوری مالیكی به‌شداری بكات.

زۆرترین خوێنراو