میلله‌ت
سهركایهتیی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆبوه‌وه و رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری دیاری كرد كه ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای مانگی شوبات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر رێككاره‌كانی په‌یوه‌ست به خۆكاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاری كرد و ئه‌م دوو بڕیاره‌ی دا:
1- رۆژی دووشه‌ممه 31ی كانونی دووه‌م ناوی كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار راده‌گه‌یه‌ندرێت ئه‌وانه‌ی كه مه‌رجه یاساییه‌كانیان بۆ ئه‌و پۆسته تێدایه.
2- رۆژی دووشه‌ممه 7ی شوبات دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ساز ده‌كرێت.