هاتوچۆی سلێمانی لە داخستنی ئەم شوێنە شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

هەواڵی کوردستان

Alternate Text

میللەت
هاتوچۆ سلێمانی رایدەگەیەنێت، ( لە دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەكان بەربەست كراوە) لە بەر سەلامەتی شۆفێران  بەفربارین وگریمانەی  هەڵخلیسكان و هەڵدێران دروست دەبێت داخراوە .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكات كە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەوە بوونی كەش و هەوا ئەم رێگایە بەربەست كراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ئەویش ( لە دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەكان بەربەست كراوە) لە بەر سەلامەتی شۆفێران  بەفربارین وگریمانەی  هەڵخلیسكان و هەڵدێران دروست دەبێت  .

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرجەم شەقامەكانی ناوشار تا ئەندازەیەكی بەرچاو گرفتی تێدانیە و هاتوچۆ تێدا ئاساییە  بەڵام بەهۆی تەڕبونی شەقامەكان داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەكەین  پابەندبن بە خێرایە یاساییەكان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان  بپاریزن
 لەحاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بكەن بە: 
ژمارە ١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە ١٨٨ كۆنترۆڵی هاتووچۆ 
ژمارە ١١٥ بەرگری شارستانی
ژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی
راگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

زۆرترین خوێنراو